نەتەوەیەکگرتووەکان، هێرشەکانی سوپای تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دهخاته خانهی تاوانی جهنگ كه ئهو سوپایه ئەشکەنجە، مامەڵەی خراپ و توندوتیژیی ڕەگەزیی لهو ناوچهیه ئەنجامدەدات.
کۆمسیۆنی لێپرسینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان له ڕاپۆرتێکی تایبەت سهبارهت به بە دۆخی سوریا بڵاوکردووەتەوە و ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوه لە باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا ئهنجامدراوه، کە ئەشکەنجە، مامەڵەی خراپ، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، گیان لهدهستدان لە کاتی دەستبەسەریی و كۆچكردنی زۆرەملێی هاووڵاتیی مەدەنی لە زێدی خۆیان و توندوتیژیی ڕەگەزی ئەنجام دەدات و بەردەوامە لەو تاوانانە.
راشیگهیاندووه :"لە زۆربهی هێرشهكاندا هاووڵاتیانی مەدەنی و ناوچەی نیشتەجێبوون به ئامانجكراون كه ئەو هێرشانە دەکەونە خانەی تاوانی جهنگهوه"
کۆمسیۆنی لێپرسینەوەی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیدا داوا له تورکیا دهكات كه دەبێت پابەند بێت لە بە جێبهجێكردنی یاسا نێودەوڵەوتییهكان"
دهشڵتێت:"هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا هەر هەموویان لە چوارچێوەی تاوانی جهنگدان"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP