وەفدێكی باڵای یەكێتی كۆمیتەی عەربەتی بەسەركردەوە

کوردستان
16:46 - 2024-09-14



بەیانی ئەمڕۆ شەممە 14/09/2024 وەفدێكی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەهاورێیەتی هەڤاڵان سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و دكتۆر میران ئەندامی سەركردایەتی، كۆمیتەی رێكخستنی عەربەتیان بەسەركردەوە و لەلایەن هەڤاڵ فەلاح حەمەبۆر و لێپرسراوی كۆمیتە و هەڤاڵانی كۆمیتەوە بەگەرمی پێشوازیكران.
دواتر لەكۆبوونەوەیەكدا و دوای وەستانی چەند ساتێك ماتەمینی بۆ گیانی پاكی شەهیدان، لەوتەیەكدا هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا بەكورتی باسی لەگرنگی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان كرد كە هەڵبژاردنێكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ راستكردنەوەی ڕێڕەوی حكومڕانی لەكوردستان، دواتر ئاماژەی بەهەڵوێستەكانی یەكێتی دا و بەوردی روونیكردەوە  كەیەكێتی هەموو هەڵوێستەكانی ئێستای بۆ بەرژەوەندی خەڵكە، لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا سەركەوت زەكی ئاماژەی بەئامادەكاریەكانی یەكێتی كرد بۆ هەڵبژاردن كە لەهەموو روِویەكەوە سازو ئامادەیە و دەیەوێت هەنگاوی گەورە بنێت و زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، راشیگەیاند ئێستا یەكێتی لەوپەری ئامادەباشیدایە. 
دواتر دكتۆر میران لەوتەیەكدا تەئكیدی لەوەكردەوە كە یەكێتی هەمیشە بەرنامەكەی بۆ خزمەتی خەڵكە و ئامانجی خزمەتكردنی خەڵكە، لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەریەك لەفەلاح حەمەبۆر و لێپرسراوی كۆمیتە بەكورتی باسیان لەكار و چالاكییەكانی سنوورەكە كرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP