مەزهەر محەمەد: بەهۆی کرێکارانی بیانییەوە ساڵانە دوو ملیار دۆلار دەچێتە دەرەوەی عیراق

ئابوری
14:02 - 2024-09-16

مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ساڵانە کرێکارانی بیانی دوو ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوەی عیراق.
باسی لەوەشکرد: کرێکارانی بیانی بەتوانا لەعێراق ڕێژەی تەنها 15% پێکدەهێنن و 85%یان مامناوەندن، حەواڵەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات ساڵانە دەگاتە دوو ملیار دۆلار.
ئاشکراشیکرد: رۆژانە ژمارەی کرێکارانی بیانی نایاسایی ڕوو لە زیادبوونە پێویستە بە یاسایەک ڕێگریی لەم دیاردەیە بکرێت.
وتیشی: ئێستا کرێکارانی بیانی دەرفەتی کاریان لە کرێکارانی ناوخۆیی زیاترە، ئەوان بەشێوەیەکی دیار کاریگەرییان لەسەر ژێرخانی وڵات دروستکردووە، جگە لەوەی کاریگەرییان لەسەر کەرتەکانی دیکەی وەک تەندروستی و نیشتەجێبوون هەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە