سودانى: پێشبینى دەکەین ئەمساڵ بگەینە چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت

ئابوری
16:57 - 2024-09-17

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد، دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمى کوردستان پێویستی بە ھەمواری گرێبەستە نەوتییەکان یان ھەمواری یاسای بودجە هەیە، بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا تێچووی بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوت بە ھەشت دۆلار دیاریکراوە، لەکاتێکدا لە گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم بە 26 دۆلار دیاریکراوە.

وتیشی: کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێم ھەموارکردنی گرێبەستەکان رەتدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە چارەسەر و پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بگەنە چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت.

باسیلەوەشکرد: عیراق پابەندە بە کەمکردنەوەی خۆبەخشی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت بۆ پارێزگاریکردن لە نرخی نەوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP