ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: ئەوەی لە کەرتی غەززە روودەدات وێنەی نییە

جیهان
17:16 - 2024-09-17

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەوەی لە کەرتی غەززە روودەدات وێنەی نییە و فشارەکان بۆ گەیشتن بەئاگربەست بەردەوامە، بەڵام قورسە هەردوولایەن رێکبکەون.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی جەنگی غەززە و بەردەوامیی دانوستانەکان بەردەوامە، بەڵام قورسە هەردوولایەنی جەنگەکە بگەنە رێککەوتن و ئەوەی روونە، دەسەڵاتی راستەقینەی جەنگەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا جیهان لە ئاشتیدا ناژین، ئەوەش بەهۆی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە نییە وەکو دامەزراوە، بەڵکو بەهۆی ئەندامەکانییەوەیەتی.

لەبارەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاند، ئەنجوومەنەکە تەنیا کیانێک نییە، بەڵکو پێکهاتووە لە 15 وڵات و لەبارەی رووداوەکانەوە دەنگ بە چارەسەر دەدەن یان دژی دەوەستنەوە و ئەوان بەرپرسن لەو بڕیارانەی دەیدەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP