ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری بێ ته‌لی په‌یوه‌ندیی لایه‌نگرانی حزب الله له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لوبنان ته‌قینه‌وه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه،9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسیكلش ئاگرییانگرتووه.
به‌پێی میدیا لوبنانی و جیهانییه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش 18ی ئه‌یلولی 2024 چه‌ند ئامێرێكی بێته‌لی په‌یوه‌ندیكردن كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی (حزب الله)ی لوبنانییه‌وه به‌كارده‌هێنرێت ته‌قیونه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و میدیایانه لانی كه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی باشووی به‌یروت روویداوه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و شایه‌تحاڵێكش بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌كردووه كه: "ئه‌و ئامێره په‌یوه‌ندییانه‌ی كه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی لوبنان ته‌قیونه‌ته‌وه، ئامێری بێته‌لن و جیاوازن له‌و ئامێره (په‌یجه‌ر)انه‌ی كه دوێنێ ته‌قینه‌وه، ئەو ئامێرانەی ئەمڕۆ تەقیونەته‌وە ناویان (واکی توکە)و پێش نزیكه‌ی پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر (حزب الله) بۆ ئەندامەکانی کڕیونی"
كه‌ناڵی (العربیه حدپ) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه :" به‌شێك له ته‌قینه‌وه‌كان له‌كاتی رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی قوربانییانی دوێنێ روویانداوه."
باسی له‌وه‌شده‌كرێت كه:" ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌و ئامێره بێته‌لانه كراونه‌ته ئامانج كه ئه‌ندامانی (حزب الله) به‌كاری ده‌هێنن و به‌شێكیان له ماڵه‌كانیاندا ته‌قیونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنانش رایگه‌یاند:" له هێرشه‌كه‌دا 9 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP