ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگرتنی فرۆشتنی خانوبه‌ره‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه‌

عێراق
19:58 - 2024-09-18


ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌:"هیچ بڕیارێك بۆ راگرتنی فرۆشتنی خانوبه‌ره‌ی حكومه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرابێت و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێك سایتی سۆشیال میدیادا بڵاوبوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنی فرۆشتنی خانوبه‌ره‌ی حكومه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.

ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:" پشتڕاستیده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێك سایت و سۆشیال میدیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنی فرۆشتنی خانوبه‌ره‌ی حكومه‌ت به‌ كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌ره‌كانی دوورن له‌ راستییه‌وه‌"

 ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:"ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكی حكومه‌ت هیچ بڕیارێكیان ده‌رنه‌كردووه‌ بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی خانوبه‌ره‌ی سه‌ر به‌ هه‌مو ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان، هه‌روه‌ها ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ فرۆشتنی خانوبه‌ره‌ به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و په‌یوه‌ندیداره‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ مافی فه‌رمانبه‌ران بپارێزێت و بتوانێت سودمه‌ند بن له‌م سه‌روه‌ت و سامانانه‌ به‌ پێی رێنماییه‌كان".

روونشیكردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌و ڕێنماییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ریكردووه‌ كه‌ له‌ نوسراوی ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (29830) له‌ به‌رواری 27ی حوزه‌یرانی 2024دا هاتوه‌، په‌یوه‌ندی به‌ پارچه‌ زه‌وییه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌ و ئامانجی ڕێنماییه‌كه‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی میكانیزمی دیاریكردنی به‌های زه‌وییه‌كه‌ بو بۆ دڵنیابوون له‌ پاراستن له‌سه‌ر سامانی گشتی".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە