دەزگا ئەمنییەکانی ئەمەریکا: ئێران زانیاری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیان دزیوەو ناردویانە بۆ بایدن

جیهان
13:26 - 2024-09-19

دەزگا ئەمنییەکانی ئەمەریکا ئاشکرایدەکەن کە هاککەرە ئێرانییەکان زانیارییان لە تیمی دۆناڵد ترەمپ بردوەو ناردویانە بۆ تیمی بایدن پێش کشانەوەی لە کاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا ناسراو بە ئێف بی ئای و دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ژێرخانی ئەمەریکا رایانگەیاندوە: هاککەرە ئێرانییەکان زانیاریی تایبەت و نهێنیان لە تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ بردوەو ناردویانە بۆ ئەو کەسانەی ئەوکات پەیوەندیدار بون بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی جۆ بایدنەوە.
بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردوە: کە هیچ یەکێک لە ئەندامانی تیمی هەڵبژاردنەکانی بایدن وەڵامی ئەم دەنگۆیەیان نەداوەتەوە.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە هاککەرە ئێرانییەکان هەوڵیانداوە زانیارییە دزراوەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ بدەنە دامەزراوە میدیاییەکاتی ئەمەریکا بێ ئەوەی ناوی هیچ دەزگایەکی میدیایی بە ئاشکرا بکەن پێشتر لەمانگی ئابی رابردو، هەرسێ دامەزراوە ئەمنییەکەی ئەمەریکا ئەوەیان ئاشکرا کردبو کە ئێران بەرپرسە لەو هەڵمەتە ئەلیکترۆنییەی کە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپی گرتبوەوەو لە بەرامبەردا نێردەی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئەم زانیارییانەی رەت کردوەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP