سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەبارەی
ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێت:
سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی و هاوکاری ئاوارەکان دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ
زێدی خۆیان.
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە
کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
لەگەڵ نوێنەری لایەنەکان کۆبوینەتەوەو باسمان لە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی
سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بیر و بۆچونی هەموو
هێزە سیاسییەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە.
وتیشی: بەگشتی هێزە سیاسییەکان نیگەران بوون
کەلەرابردوودا سەرژمێری بۆ مەرامی سیاسی بووە، بۆیە بۆ ئەمجارە هەوڵدراوە سەرژمێری
دوربێت لەو مەترسیانە و بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەهێنرێت، هەموومان پێکەوە کاردەکەین
تا بتوانرێت مەترسییەکان تێبپەڕێنین.
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەشڵێت: لە
کۆبونەوەکەدا باسمان لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان کرد بۆ ناوچەکانی خۆیان و بەجۆرێک
حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی بکات بۆ ئاوارەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP