ئەستێرەکانى تۆپى پێى جیهان ماندوون و مان دەگرن !

وەرزش
11:29 - 2024-09-23

ئەستێرەکانى تۆپى پێى جیهان ماندوون و مان دەگرن !
ئاکۆ بیبانى
ياريزانانى تۆپی پێ لەسەرانسەرى جیهان بە گشتى و لە ئەوروپا بە تایبەتى دوچارى ماندووبون و خەرجکردنى ووزەیەکى ئێجگار زۆرى جەستەییان بوونە و بە تەواوى توشى ماندوو بوون بێزاربوون هاتوون ئەویش بەهۆى زۆرى یاریییەکانەوە لەخولە ناوخۆییەکان و خولە دەرەکییەکان ، پاڵەوانێتییە ڕەسمییە جیهانییەکان بەشێکیان دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێن بە شێکى دیکەیان هاوچێوەى جامى جیهانى چوار ساڵ جارێک ، ئەمە جگە لەوەى لە رۆژى فیفادا یارییە دۆستانەکان بەڕێوەدەچن ، ئێستا لە ئەوروپا ( یۆرۆ و نەیشنسلیگ ) ئەنجام دەدرێت ، لە ماوەى دوو مانگدا چەندین پاڵەوانێتى گەورە ئەنجام درا بەشێک لە ئسەتێرەکان بەتەواوى شەشەکەت بوون ( یۆرۆ  و کوپا ئەمریکا و ئۆلۆمپیاد ) گەر بە ووردى لە ئاستى یاریزانەکان ووردبیتەوە بەڕوونى بۆت دەردەکەوێت یاریزانانى تۆپى پێ چەندە ماندوون ، ئەوەى ئێستا گۆمەکەى شڵەقاندوە مۆندیالى یانەکانە کە بە سیستەمێکى نوێ و جیاواز لە رابردوو بۆ یەکەمجار ئەنجام دەدرێت و 32 یانە بەشدارى دەکەن ، ئەمەش وای لەبەشێک لە ئەستێرەکان کردوە بە دەنگى بەرز هاوار بکەن و بڵێن ماندووین ، بێزاربوین ، سێ رۆژ جارێک یاری بکەین بە فرۆکە گەشت بکەین ، پشوومان نەماوە هەمیشە لە نێو یاریگاداین ، رۆدری یەکێک بوو لە یاریزان لەچەند رۆژى رابردو هاوارى کردو ووتى : بەردەوام بن ئەوا وەک یاریزانان مان دەگرین ، کۆرتواش پشتگیرى کردو چەندین یاریزانى دیکە پشتگیرى ئەو بانگەوازە دەکەن ، لەماوەکانى رابردوو نەک تەنها یاریزانان بەڵکو لەسەر ئاستى راهێنەرانیش ناڕەزایی هەبوو (پیپ گواردیۆلا و  یۆرۆگن کلۆب و ئارتێتا ) سەر مەشقی ئەو راهێنەرانە بوون کە داوای کەمکردنەوەى یارییەکانیان دەکرد ، هەفتەى رابردوو کارلۆ ئەنچیلۆتى بەڕوونى ئەوەى ووت : ئەگەر مەبەست لە زۆرى یارییەکان قازانجى داراییە ئەوە یاریزانان موچەکانیان کەمدەکەنەوە لە پێناو ئەوەى کەمتر یارى بکەن.
فیفا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە بەشێک لە چالاکییەکان ئێمە لێى بەرپرس نین هۆکارەکان پەویوەندى بەیانەکان و فیدراسیۆنەکانەوە هەیە کە مەبەست لێى قازانج کردنى زۆرى داراییە .
لەماوەکانى رابردوو لە ئەمریکا بە شێک لە یاریزانان لە یارییەکانى ( باسکە و بەیس بۆڵ و تۆپى پێى ئەمریکى ) مانگرتنیان ئەنجامداو دەرگاى یانەکانیان داخست بە هۆى شەکەتى و ماندووبوونەوە ، ئێستا تۆپى بەهەمان دۆخدا تێپەڕدەبێت ، یاریزانەکان بێزارن و داوای پشوو دەکەن .
فیر پرۆ، کە دەزگای جیهانییە و نوێنەرایەتی زیاتر لە ٦٥ هەزار یاریزانی تۆپی پێ دەکات لە سەرانسەری جیهان و یەکێتییەکانی یاریزانان لە ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئیتاڵیا، لە مانگی حوزەیران داواکارییەکی یاسایییان لە دژی فیفا پێشکەش کرد و داوایی پشووى زیاتریان بۆ یاریزانانى تۆپى پێ کرد ، فیفا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هەندێک خول لە ئەوروپا -- خۆیان ڕێکخەر و ڕێکخەری پێشبڕکێیەکانن -- بە بەرژەوەندیی بازرگانی و دووڕوویی و بەبێ ڕەچاوکردنی هەموو کەسێکی دیکەی جیهان مامەڵە دەکەن. وادیارە ئەو خولانە ساڵنامەیەکی پڕ لە یارییە دۆستانەکانیان پێ باشترە لە گەشتە هاوینەییەکان، کە زۆرجار گەشتە جیهانییە بەرفراوانەکانی تێدایە، بە پێچەوانەوە، فیفا دەبێت بەرژەوەندییە گشتییەکانی تۆپی پێی جیهانی بپارێزێت، لەوانەش پاراستنی یاریزانان، لە هەموو شوێنێک و لە هەموو ئاستەکانی یارییەکەدا”.

فیر پرۆ دەیەوێت سنورێک بۆ زۆرى یارییەکان دابنرێت و داوای دەکات ساڵانە زیاتر لە 50 – 60 یارى ئەنجام نەدرێت و لە نێوان وەرزشەکان 4 هەفتە پشوو بدرێت بە یاریزانان .
یاریەیکانى مۆندیالى یانەکان 63 یارییە و بڕیارە 15 ى حوزەیران ئەنجام بدرێت واتە 15 رۆژ دوای چامپیۆنزس لیگ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP