عیراق سزای بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەوە توندتر دەکاتەوە

عێراق
11:39 - 2024-09-23

عێراق به‌ نیازه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر تووندتر بكات، تا ئه‌و ئاسته‌ی سزای بازرگانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان له‌ حوكمی تاهه‌تاییەوە بكاته‌ له‌سێداره‌دان.
ئێستا لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌رقاڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌یه‌ و ده‌ڵێن ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواره‌ نوێیه‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه‌.
لەوبارەیەوە عه‌دنان جحه‌یشی سه‌رۆكی لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان له‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ كاریان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ كردووه‌، یه‌كه‌میان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ 50ـی ساڵی 2017، دووه‌میشیان چاودێریكردنی ئه‌و راسپاردانه‌ی پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌.
به‌پێی هه‌مواره‌ نوێیه‌كه‌ ته‌واوی داموه‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی وڵات پابه‌ندكراون به‌ خۆپارێزیان له‌و ماددانه‌ و له‌ رووی ته‌ندروستیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر كراوه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ناو هه‌مواره‌ نوێیه‌كه‌ به‌شێكی تایبه‌تیان داناوه‌ به‌ چاره‌سه‌ر و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی دانانی سندوقێك، كه‌ داهاته‌كه‌ی بریتیی ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌ی  له‌ بازرگانانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت و هه‌روه‌ها حكومه‌تیش پاڵپشتیی سندوقه‌كه‌ بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە