بانكی عێراق بۆ بازرگانیی 60 ملیۆن دینار بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران

ئابوری
19:09 - 2024-09-23


بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بانكی عێراق بۆ بازرگانیی( TBI ) قه‌رزێكی 60 ملیۆن دیناری ده‌دات به‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت.

ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی ( TBI ) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ میكانیزم و مه‌رجه‌كانی ئه‌و قه‌رزه‌ی بانكی بازرگانی  كردووه‌ كه‌ بڕیاریداوه‌ بدرێت به‌ فه‌رمانبه‌ران.

عه‌قیل شوه‌یلی روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌:" قه‌رزه‌كه‌ ده‌درێت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌ هه‌میشه‌یین و موچه‌كانیان له‌ بانكه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن، زۆرترین سنوورش بۆ بڕی قه‌رزه‌كه‌ 60 ملیۆن دیناره‌"  

روونشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌:" ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قه‌رزه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ ته‌مه‌نیان له‌ (18) ساڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، به‌مه‌رجێك كاتی پێدانی دوایین قیستی قه‌رزه‌كه‌ له‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی یاسایی زیاتر نه‌بێت"

 شویله‌یی ده‌ڵێت:" بانك ڕێژه‌ی (90%)ی به‌های ئۆتۆمبێله‌كه‌ دابینده‌كات، ئه‌وه‌ی (10%)ی ماوه‌ له‌ ئه‌ستۆی داواكاره‌، به‌مه‌رجێك به‌ نه‌ختی بخرێته‌ سه‌ر حیسابی كڕیار، نیشانه‌ی حجزكردن له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لقه‌وه‌ دانراوه‌ داده‌نرێت."

مه‌رجێكی گرنگی دیكه‌ی بانكی بازرگانیی بۆ پێدانی قه‌رزه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌:" له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، تابلۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ داده‌نرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بانكی بازرگانی عێراق."

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" كه‌مبونه‌وه‌ی سوود به‌ ڕێژه‌ی 5%ی ساڵانه‌ حیسابی بۆ ده‌كرێت و لێبڕینی مانگانه‌ نابێت له‌ 50%ی له‌ كۆی موچه‌ی قه‌رزوه‌رگر و كه‌فیلده‌ر زیاتر بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی قه‌رزه‌كه‌ وه‌رگرده‌گرێت،  ده‌بێت مۆڵه‌تی بازاڕی كاریگه‌ری هه‌بێت (حكومی یان تایبه‌ت)."

دوایین مه‌رجش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه‌، واژۆكردنی گرێبه‌ست و به‌ڵێننامه‌ بۆ بڕی قه‌رزه‌كه‌ به‌ 30%ی نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە