عیراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەیە رێژەی بێکاری تێیدا بەرزە

عێراق
10:51 - 2024-09-24

ئەمساڵ عیراق لە ڕیزبەندی 32یەمینی وڵاتانە لەڕووی رێژەی بێکارییەوەو زیاتر لە 14%ـی هاووڵاتییانی بێکارن، بەگوێرەی ڕیزبەندییەکەیە ڕێژەی بێکاری لەعێراق لەکۆریای باکوور زیاترە، هەروەها لە ڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لەپلەی نۆیەمدایە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سی ئی ئۆ وۆڕڵدی ئەمەریکی، لە 212 وڵات، سوودان لەپلەی یەکەم دێت و ڕێژەی بێکاریی لەو وڵاتە لە %49.5ـە، هەروەها پاکستان لەپلەی دووەمدایەو ڕێژەکە لە %48.ـە، ئەفریکای باشوور لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی ڕێژەی بێکارییە و ڕێژەکە %33.5ـە، عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهان لە ڕووی ڕێژەی بێکارییەوە لە پلەی 32ـەمین دێت و ڕێژەی بێکاری لە %14.2ـە، لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری لە کۆریای باکوور لە %2.7ـە.
هاوکات لە وڵاتانی یەکەمی ڕیزبەندییەکە لە ڕووی ڕێژەی بێکاری، چواریان وڵاتانی عەرەبین، حەوت وڵات لە کیشوەری ئەفریقان.
سوودان لە یەکەمی ڕیزبەندی وڵاتانى عەرەبییەو جیبـوتی لە پلەی دووەمە و فەڵەستین لە پلەی سێیەمە، عێراقیش لەپلەی نۆیەم دێت.
لەڕووی نزمی ڕێژەی بێکاریی، قەتەر لە پلەی یەکەمەو ڕێژەی بێکاری لە %0.3ـە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP