کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری ڕێبازی نوێ

کوردستان
17:09 - 2024-09-25


بە ئامادەبوونی دکتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و نووسەر و سیاسەتمەدار فەرید ئەسەسەرد و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و رۆشنبیران، کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری رێبازی نوێ لە ساڵۆنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ بەڕێوەچوو. 

لە سەرەتای کۆڕەکەدا دکتۆر یوسف گۆران، تیشکی خستە سەر ئامانج لە بەردەوامیی گۆڤاری رێبازی نوێ و وتی: گۆڤاری ڕێبازی نوێ لەسەرەتای دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بە چەند قۆناغێکی جیاواز تێپەڕیوە و لە هەر یەک لەو قۆناغانەشدا تەعبیری لە سیاسەتی ئەو کاتەی حزبەکە کردووە. ئێستاش کە گۆڤارەکە بەردەوامی پێدەدەین لەبەر ئەوەیە پێمان وایە گۆڤارەکە بۆ ئەم قۆناغەش پەیام و سیاسەتێکی نوێی پەیوەست بە سەردەمی ئێستای یەکێتی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە. کە یەکێتی نوێیە و  کار لە سەر پەروەرەی کادیری حزبی و رۆشنبیری دەکات. بۆیە بیرمان لەوە کردەوە ڕێبازی نوێ بەردەوام بێت. 

دواتر فەرید ئەسەسەرد سەرنووسەری گۆڤاری ڕێبازی نوێ، باسی لە قۆناغە مێژووییەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکە کردو ئاماژەی بەوە کرد: بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی ڕێبازی نوێ، گرنگە لەم سەردەمەشدا گۆڤارەکە بەردەوام بێ و قسەی تازە لە بارەی پرسە جیاوازەکان لە کایەی حزبی، ژنان، ئەدەبیاتی سیاسی یەکێتی و ….تاد. بکات. 

دوا بەدوای کۆڕەکەش گۆڤارەکە بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.
گۆڤاری ڕێبازی نوێ، وەرزنامەیەکی فیکریی سیاسییە، مەڵبەندی دیراساتی گشتی .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP