لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت رێكاره‌كانی رۆژی ده‌نگدان رایگه‌یاند، لە رۆژی دەنگداندا قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت و بردنه ژوره‌وه‌ی مۆبایلش بۆ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه"
د. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی ئه‌یلولی 2024 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" لە رۆژی دەنگداندا هاتوچۆی نێوان شارەکان ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه:" بردنە ژوورەوەی موبایلی زیرەك و هەرجۆرە ئامێرێكی دیكە كە وێنەی پێ دەگیرێن، بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە، تەنها ڕێگە بەو ڕۆژنامەنوسانە دەدرێت موبایل و كامێرا بەكاربهێنن كە مۆڵەتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیان هەیە".
د. هێمن میرانی روونشیكرده‌وه:" بۆ گواستنەوەی میمۆری ئامێرەكانی دەنگدان، تەنها ڕێگەی ئاسمانی بەكاردەهێنرێت و بە هیچ ڕێگەیەكی دیكە ئەو میمۆریانە ناگوازرێنەوە بۆ ناوەندنی سەرەكی".
دووپاتشیكرده‌وه كه:" خەڵكی ئازادن لەوەی دەنگ بە كێ یان به چ لایه‌نێك دەدەن و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت و هیچ ئاماژەیەكش نیە بۆ دواخستن یاخود ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP