عیراق بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو هێزه‌كانی ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

کوردستان
12:10 - 2024-09-30

ئه‌مڕۆ سوپای عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌خرێنه‌ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ بەدیهێنانی به‌رزترین ئاستی ئاسایش و خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی كرد كه‌ تێیدا باس له‌دۆخی ناوچه‌كه‌ كرا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا بۆ ئۆپ‌راسیۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی (وشكانی، ئاسمانی، فڕۆكه‌وانی سوپا، به‌رگری ئاسمانی) و به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان ئاماده‌یبوون.
ئاماده‌بووان باسیان له‌ بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و ئاسته‌نگیی به‌رده‌م هێزەکانیان كرد. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، باس له‌ ئاماده‌یی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رزترین ئاستی ئاسایش و خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو كه‌ ڕه‌نگه‌ سه‌رهه‌ڵبدات، كـــراوه.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP