یه‌كێتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دووەمین کەرنەڤاڵ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سازده‌كات

کوردستان
18:14 - 2024-10-01



بانگەوازێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدات.

لەو کەرنەڤاڵەدا، (سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی)، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە ئامادەبوونی سەرجەم کاندیدەکانی لیستی (١٢٩)ی یەکێتی لە پەرێزگای هەڵەبجە. 

((کۆتای بە دەسەڵاتی خۆ سەپێن دەهێنین...))

زانیاری:
 بەروار: ڕۆژی چوارشەممە (٢-١٠-٢٠٢٤)
کاتژمێر: (٥:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: یاریگای داخراوی زانکۆی هەڵەبجە- پارێزگای هەڵەبجە. 

کاروان گەزنەیی 
وتەبێژی رەسمی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە