ئەمڕۆ 1-10-2024 لە دەڤەری رواندزو سۆران و باڵەکایەتی و چۆمان و وەرتێ بووم، لە نزیکەوە تێکۆشەران و گەنجان و خانەوادە سەربەرزەکانی ئەوناوچانەم بینی کە ئێمە بە گیان قەرزاری ئەوانین.
کەم ماڵی ئەو دەڤەرانە هەیە کە قوربانیان بۆ پێشمەرگە و بۆ کوردستان و بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەدابێت، کە ناوچەکەیان سەردەمانێک لانکەی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان بوون.
ئەو دەڤەرە پێویستی بە بانگەشە نییە، چونکە هەمووجارێک بێ دوو دڵی پەیمانیان بە حزبەکەی خۆیان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوە، بۆیە تا ئەبەد ئەوان لە دڵی ئێمەدا بە گەورەیی دەمێننەوەو ناویان لە لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژوودا هەمیشە گەشاوەیە.
رواندزو باڵەکایەتی و سۆران و چۆمان لەناو ئەدەبیاتی یەکێتیدا خۆی لەخۆیدا ناوەکانیان بووە بە رەمزی بەرخودانی یەکێتیی، بوون بە لۆگۆی حزبەکەی ئێمە، هەمیشە خۆمان بە قەرزاریان دەزانین.
لەپاڵ سروشتە دڵگیرەکەی دەڤەری باڵەکایەتی ئەو گەنجە بە پەرۆشانەم بینی کە ئومێدی گەورەیان بە یەکێتییەو لە چاویاندا هیوایەکی قوڵ قوڵ بە حزبی شەهیدان بەدی دەکرێت، بەڵێنم پێدان کە لە حکومەتی ئایندەدا شەڕی ئێمە لەسەر ئاوەدانی و خزمەتی ئەو ناوچانە دەبێت.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لیستی ژمارە ١٢٩
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP