ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆک بافڵ دووەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

کوردستان
10:27 - 2024-10-02

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ى.ن.ک، ئەمڕۆ دووەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی كاندیدانی لیستی (١٢٩)ی یەكێتی بازنەی هەڵەبجە، لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بانگەوازێكی كاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی راگەیەندراوە: "بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، دووەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدات".

ئاماژە بەوەشكراوە: "لە كەرنەڤاڵەكەدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی ی.ن.ک، بە ئامادەبوونی سەرجەم كاندیدەكانی لیستی (١٢٩)ی یەكێتی لە پەرێزگای هەڵەبجە، وتارێك پێشكەش بە یەكێتییەكان و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات". 

هەر بەپێی بانگەوازەكەی وتەبێژی رەسمی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان: "كەرنەڤاڵەكە سەعات ٥:٠٠ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ   لە یاریگای داخراوی زانكۆی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP