ئەمڕۆ ئێمە لە کەرکوک بووین، ئەو شارەی سەرۆك مام جەلال بە "قودسی کوردستان" ناوی دەبرد و نازناوی شاری پێکەوەژیانی پێبەخشی، لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆریدا تاوەكو هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە.
حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو. قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە خزمەت، خۆڕاگری و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکاتەوە. یەکێتی ئێستا بەهێزترە و كاری زیاتر دەكات تاوەكو هەموو دەنگێك ببیسترێت و هەموو كەسێك لە خۆشگوزەرانیدا بێت، ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP