پاریس ئۆفەرێکى بۆ سەڵاح ئامادەکردوە ڕەتناکرێتەوە!

وەرزش
12:24 - 2024-10-05

پاریس ئۆفەرێکى بۆ سەڵاح ئامادەکردوە ڕەتناکرێتەوە!

ئاکۆ بیبانى
محەمەد سەڵاحى میسرى و هێرشبەرى یانەى لیفەرپولى ئینگلیزى ، هەفتە لەدوای هەفتە ئاستى بەرزتر لە پرێمەرلیگ پێشکەش دەکات و یەکێکە لە چەکە بەهێزەکانى یانە سورپۆشەکە و گۆڵکارێکى لێهاتوو و ترسناکە بۆ هێڵى بەرگرى و گۆڵپارێزان ، فیرعەونە میسرییەکە سەربارى ئەو ئاستە بەرزەى پێشکەشى دەکات تاکو ئێستا ئایندەى لەگەڵ یانەى ریدز یەکلاى نەکراوەتەوە، هەرچەندە لە کۆتایی ئەم وەرزە بۆندەکەى کۆتایی دێت .
پێشتر ناوى محەمەد سەڵاح بەسترابووەوە بە خولى رۆشنى سعودى ، بەو پێیەى یانە گەورەکانى ئەوو وڵاتە خواستى زۆریان لەسەر تواناکانى سەڵاح هەبوو ، ئامادەبوون پارەیەکى خەیاڵى و زەبەلاح بە یاریزانەکە بدەن ، هێرشبەرەکەى لیفەرپول تاکو ئەم ساتە ئۆکەى بە هچ یانەیەکى خولى سعودى نەداوە .
لە تازەترین پێشهات و گۆڕانکاریدا ، ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى بەجدى هاتۆتە سەرهێڵ و دەیەوێت یاریزانەکە پەلکێشى ریزى باخچەى شازادەکان بکات و ئامادەشە ئۆفەرێکى گەورەى پێشکەش بکات .
پاریس سانجێرمان تاکو ئێستا نەیتوانیوە بۆشایی ( نەیمار و مێسى و ئیمپاپێ) پڕبکاتەوە ، هەربۆیە بەدوای جێگرەوەیەکى بەهێزدا دەگەڕێت تاکو  خەمى پاریسییەکان لەکۆل بنات و ببێتە سەر مەشقى یانەکە لە پێناو دەستەبەرکردنى نازناوەکان .
ئەو ئۆفەرەى پاریس ئامادەى کردوە زەحمەتە ڕەتبکرێتەوە بەهۆى ئەوەى گرێبەستەکە بۆماوەى سێ وەرز دەبێت و موچەیەکى بەرزى پێ دەدرێت ، گەر سەلاح ئامادە بێت لە کۆتایی گرێبەستەکەى یانەى پاریس سانجێرمان هەڵبژێرێت ، بەو پێیەى لەکۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەى کۆتایی دێت و دەبێت بە یاریزانێکى ئازاد و هەر یانەیەکى بوێت بەبێ بەرامبەر دەتوانێت یارى بۆبکات .
محەمەد سەڵاح لە ساڵى 2017 ەوە کە پەیوەندى کردوە بە ریزەکانى یانەى لیفەرپولەوە ، 358 یارى ئەنجامداوەو خاوەنى 217 گۆلە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP