راگەیانراوی لیستی سەوزی یەکێتی مامۆستایانی
کوردستان
سەبارەت بە چارەسەرکردنی موچەوە
((تەنها بە تەوتین کێشەی موچە کۆتایی دێت))
مامۆستایانی دڵسۆز و خۆنەویست
لە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدرالی
سەبارەت بە موچە ، وەک یەکێتی مامۆستایان باوەڕی تەوامان بەوە هەبوو، تەنها بە
تەوتین کردن کێشەی موچە کۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە هەموو لایەنەکان
کردووە، پشت لە هەژماری من بکەن و پشتگیری پرۆسەی بە بانکیکردن لە بانقە حکومیەکان بکەن، خۆشبەختانە بەڕێز کاک باڤل
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، وەک یەکێتی نیشتمانی
کوردستان هەژماری من رەتدەکەینەوە و پشتیوانی لە تەوتین کردنی موچەکان لە بانکە
حکومیەکانی سەر بە مەرکەز دەکەین، ئەوەی راستی بێت ئەو هەڵوێست و بڕیارە رێک
رەنگدانەوەی داخوازیەکانی زۆربەی مامۆستایانە لە هەرێمی کوردستا،ن چونکە پێیان
وایە بە هەژماری من کێشەکان کۆتایی نایێت و هیچ سودیشی لێ ناکەوێتەوە، بەڵام بە
تەوتین کێشەکان کۆتایی دێت و لە زۆر بواریش سود مەندبوونی تێدایە، بۆیە بە
هەموو شێوەیەک پشتگیری ئەو بانگەوازە
مێژوییەی کاک باڤل دەکەین، دەشخوازین لایەنەکانیتریش پشتگیری بکەن، بۆ ئەوەی بە
یەکجاری کێشەی پاشەکەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی موچەی مامۆستایان بۆ
بەرژەوەندی تایبەت کۆتایی پێبێت و بکەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی
بەرجەستە بێت
داخوازیەکانی مامۆستایان
بە هەوڵی
دڵسۆزانەی رێبەرانمان
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت / لیستی سەوز
٤تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP