وه‌فدێكی ده‌م پارتی سه‌ردانی ئۆجه‌لان له‌ ئیمیراڵی ده‌كات

جیهان
15:08 - 2024-12-21



دوای قه‌ده‌غكردن و بێبه‌شكردنی له‌ سه‌ردانیی بۆ ماوەیەکی درێژ، بڕیاره‌ وه‌فدێكی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)  سه‌ردانی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی زیندانیكراو لە ئیمیراڵی بكات.  

 به‌پێی ئاژانسی (ئانکا)ی تورکی نزیک لە ئۆپۆزسیۆن:" ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، رەزامەندییان ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هەفتەی داهاتو وه‌فدێکی باڵای (دەم پارتی) کە پێکدێت لە هەردوو پەرلەمانتار (پەروین بوڵدان)  و (سڕی سورەیا ئۆندەر)، سەردانی ئیمرالی بکەن و لەگەڵ عــه‌بــدولڵا ئــۆجــه‌لان کۆببنەوە.

هه‌رچه‌نده‌ هەواڵەکە تائێستا لەلایەن دەوڵەتی توركیا و (دەم پارتی) پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌به‌ر (دەوڵەت باخچەلی) سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرست، له‌ په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاندبو:" ئەگەر گۆشەگیریی لەسەر عەبــدوڵا ئۆجـــەلان هەڵبگیرێت، پێویستە بێتە پەرلەمانی توركیاو هەڵوەشاندنەوەی په‌كه‌كه‌ رابگەیەنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP