ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ كاندیدی كۆتای مه‌سیحی ده‌كات

کوردستان
16:27 - 2024-10-06



هەڕەشە لە رامسی حیكمەت حەنا كاندیدی كۆتای پێكهاتەی مەسیحی دەكرێت بۆئەوەی بكشێتەوەو بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان نەكات.

 لە روونكردنەوەیەكیدا، رامسی حیكمەت حەنا كە كاندیدی كۆتای مەسیحی ژمارە 205ە، دەڵێت: " ئەمڕو لەڕێی مۆبایلەوە لەلایەن ئاسایشەوە تەلەفۆنم بۆكراوەو هەڕەشەی كوشتنی لێكردم ئەگەر لەكاندیدبوونم بۆ پەرلەمانی كوردستان نەكشێمەوە".

"پەیوەندییەكە بەناوی ئاسایشی هەرێمەوە كراو هەڕەشەكەی بۆ ئەوەبوو كە دەبێت لەبەرژەوەندی كۆتای مەسیحی پارتی دیموكراتی كوردستان بكشێمەوە".كاندیدەكەی بزووتنەوەی بابلیۆن وادەڵێت.

بەگوێرەی روونكردنەوەی ناوبراو، ئەو كاندیدە مەسیحییەی هەولێر هەڕەشەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی وەك بەڵگەیەك لەلایە و دەڵێت: "لە نەتەوەیەكگرتوەكان لەهەولێرو سەرجەم كونسوڵخانەو نوێنەرایەتییەكانی لەهەولێر و كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەم".

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاری دیاریكردنی 5 كورسی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پێكهاتەكان دەركردو بەسەر بازنەكاندا دابەشیكردن، بە پێی بڕیارەكە، لە بازنەی هەولێر لە كۆی 34 كورسی یەك كورسی بۆ كریستیانەكان و یەك كورسیش بۆ توركمان دیاریكرا، لەبازنەی سلێمانییش لە كۆی 38 كورسی یەك كورسی بۆ كریستیانەكان و یەك كورسیش بۆ توركمان دیاریكراوە، هەروەها لە دهۆكیش لە كۆی 25 كورسی یەك كورسی بۆ كریستیانەكانەكان دیاریكراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP