ڤیاڕیاڵ پەردەی لەسەر کێشەو ناکۆکییەکانى فینیسۆس و ئمپاپێ لادا

وەرزش
11:15 - 2024-10-07

ڤیاڕیاڵ پەردەی لەسەر کێشەو ناکۆکییەکانى فینیسۆس و ئمپاپێ لادا
ئاکۆ بیبانى  
كيليان ئیمپاپێ و فینیسۆس جۆنیۆر ، دوو ئەستێرەى درەوشاوەى تۆپى پێ ، دوو هێرشبەرى ترسناک ، دوو گەوهەرى بەنرخى ریاڵ مەدرید ، دوو چەکى بەهێزى کارلۆ ئەنچیلۆتى ، گۆڵکار و قەناس و مەترسیدار ، خاوەن بەهرەى گەورەو جیاواز ، لەوەتەى ئەستێرە فەرەنسییەکە ڕوویکردۆتە ریزەکانى یانەى شاهانە تاکو ئێستا گوناجاندن و هەماهەنگى و کاری پێکەوەیی گەورەو ڕوون و ئاشکرا لەنێوان هەردوو یاریزانەکە بەدى نەکراوە ، بەشێک پێیان وایە کێشەى قوڵ و یەکتر نەخوێندنەوە لەنێوانیاندا هەیە ، بۆ ئەمەش رۆژنامەى سپۆرتى ئیسپانی راپۆرتێکى دەربارەى پەیوەندییەکانى هەردوو ئەستێرەکەى شاهانە بڵاوکردۆتەوە ، باسى لە خراپى هەماهەنگیان کردوە بە تایبەت لە یارى نێوان ریال مەدرید و فیاڕیاڵ ، لەو یارییەدا هەردوو یاریزان زۆربەى کاتەکان لەیەک شوێنەوە یارییان کردوە کە ئەویش باڵى چەپ بووە ، جگە لە هێرشە خێراو هەڵگەڕاوەکان کەمتر هەماهەنگى و هاوبەشى یەکتریان کردوە ، رۆژنامەکە باسى لەوەشکردوە ، کاتێک لە دەقیقەى 70 کیلیان ئیمپاپێ ئاڵوگۆڕى پێ دەکرێت و لە جێگاى ئەو رۆدریگۆ یارى دەکات ، فینى زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى بە هەوڵى تاکەکەسى گۆڵى دووەم و دڵنیایی بنوسێتەوەو بردنەوە بۆ یانەکەى دەستەبەربکات ، ئەو گۆڵەش تەنها بردنەوەى نەبەخشییوە بە یانەکەى فیینى ، بەڵکۆ یاریزانەکە هەستى بە ئاسودەییەکى زۆر کردوە دوای چوونە دەرەوەى ئیمپاپێ .
لەگەڵ پەیوەندى کردنى بە ریزەکانى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانییەوە پڕو پاگەندەى زۆر بڵاوبوەوە دەربارەى نەگونجاندن و یەکتر قبوڵنەکردن لە نێوان فینیسۆس جۆنیۆرى بەرازیلى و کیلیان ئیمپاپێ ، ئەمەش لە دوای ئەوە سەریهەڵدا کاتێک لە یارییەکانى سەرەتادا ئیمپاپێ بەتەواوى لەگەڵ یانەکە خۆى نەگونجاندبوو کێشەى گۆڵکردنى هەبوو ، لەو کاتەشدا لێدانى پیناڵتى بۆ ریاڵ مەدرید دروست بوو ، فینیسۆس جۆنیۆر خۆى جێبەجێى کردو رۆحى هاوکارى تێدا نەبوو تاکو کەشێکى هێمن و ئارام بۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە دروست بێت تاکو نەزۆکى گۆڵ تۆمارکردن تێپەڕێنێت ، هەرچەندە دواتر فینى ئەم بابەتەى قەرەبووکردەوەو لێدانى سزاى پێشکەش بە ئمپاپێ کرد .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP