لە عیراقەوە هەڕەشە لە
ئیسرائیل دەکرێت و گروپێکی حەشدی شەعبیش لە
پەیامێکدا ئیمارات و سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بە بەرپرسیاری سەرەکیی شەڕی
ناوچەکە دەزانن و هەڕەشەیان لێدەکەن.
ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گروپی سەید و شوهەدای
عێراق کە یەکێکە لە گروپە چهكدارهكانی حەشدی شەعبی لەیەکەمین ساڵیادی هێرشەکانی
چەکدارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: ئۆپەراسیۆنی
گەردەلولی ئەقسا بۆ جیهانی سەلماند، ئیسرائیل ڕژێمێکی بەتاڵە".
ڕایشگەیاندووە، چالاکییەکانی بەرەی مقاوەمە بەگشتیی
و مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، توانیویانە هەژمونی ئیسرائیل تێکبشکێنن و وەک چۆن
حزبوڵڵای لوبنانی پشتیوانی غەززە بووە، عێراقیش بەهەمان شێوە پشتیوانیی لوبنان و
غەززەیە.
لهبهشێكی دیكهی قسهكانیدا ئەبو ئالا وەلائی
وتویهتی، ئەم تاوانانەی دەکرێن بەپشتیوانیی ئیمارات و سعودیە دەکرێن کە تێچوی
دارایی شەڕەکەیان گرتوەتە ئەستۆو ڕژێمی ئیسرائیل بۆ تاوانکاریی هاندەدەن، بۆیە لە
سزا رزگاریان نابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP