شرۆڤەکارێکی شارەزای کاروباری عیراق کە سەرنووسەری میلیتیا سپۆتلایتیشە دەڵێت: لە گەرمەی هەڵبژاردندا ئەمە سیناریۆیە کە پارتی (ساویلکانە) وەک دیارییەک لە ئاسمانەوە لێی دەڕوانێت، داڕشتنێکە کە عەقڵ نایبڕێت و جێگەی بڕوا نییە.
مایکڵ نایتس، شرۆڤەکار و شارەزای کاروباری عیراق و سەرنووسەری میلیتیا سپۆتلایت لەبارەی تۆمارە دروستکراوەکەی پارتی بۆ (بافڵ جەلال تاڵەبانی-قوباد تاڵەبانی) لە هەژماری X دەڵێت: گومانم لەو تۆمارە هەیە، پێدەچێت تێکەڵەیەک بێت لە نموونەی دەنگی بافڵ جەلال تاڵەبانی و دیپ فەیک".
ئەو شرۆڤەکارە دەشڵێت. ئەوەی ئەم دوو کەسە بناسێت و شارەزای قسەکردنیان بێت، هەست بەم هەڵەیە دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە: لە گەرمەی هەڵبژاردندا ئەمە سیناریۆیە کە پارتی (ساویلکانە) وەک دیارییەک لە ئاسمانەوە لێی دەڕوانێت، داڕشتنێکە کە عەقڵ نایبڕێت و جێگەی بڕوا نییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP