سكس پاک هی بەهێزەکانە ، غەبغەبەش هی تەمەڵەکانە!

وەرزش
14:11 - 2024-10-09

سكس پاک هی بەهێزەکانە ، غەبغەبەش هی تەمەڵەکانە!
ئاکۆ بیبانى


یارى لەش جوانى ، یەکێکە لە وەرزشە بەربڵاوەکانى جیهان و هەوادارێکى زۆرى هەیە، گەنجان و لاوان بەمەبەستى جیاواز ئەو یارییە ئەنجام دەدەن ، بەشێکیان بەمەبەستى لەش و لارێکى رێک و جەستەییەکى سەرنج راکێش دەچنە هۆڵەکان ، بەشێکى دیکەیان بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ پاڵەوانێتییەکان خۆیان ماندوو دەکەن ، جگە لەوەى بەشێک لە وەرزشکاران وەک چارەسەرى پزیشکى لەش جوانى دەکەن ، ئێستا سکس پاک بۆتە خولیاى هەموو ئەوانەى چێژ لە لەش جوانى وەردەگرن ، سەربارى ئەوەى شەش پاقڵاوەکە بە ئاسانى دروست نابێت و هەوڵ و تێکۆشان و ماندووبوونى زۆرى دەوێت ، ئەو کەسانەى سێکس پاکیان هەیە جیاواز لەسەرجەم یاریزانەکانى دیکە لەبرى یەک جار لە رۆژێکدا دووجار لە یەک رۆژدا راهێنانى قورس ئەنجام دەدەن ، سکس پاک جەستە خاڵی دەکات لەهەموو چەورییەک و ماسولکەکان بەتەواو دەردەکەون ، ئەو کەسانەى سکس پاکیان هەیە هەمیشە بە ورییایی مامەڵە دەکەن و خۆپارێزى لە زۆر لە خواردن و خواردنەوەکان دەکەنـ، بەهەموو جۆرێک دووردەکەونەوە لە شیرینى و چەورى و نان ، ئەو کەسانەى سکس پاکیان هەیە لە رێگاى تەنشیف کردنەوە زۆر بەقورسى شەش پاقلاوەکەیان بۆدروست دەبێت ، بەڵام لە رێگاى راهێنانى بەردەوام و خۆماندووکردن و راهێنان لەکاتى برسێتى دەتوانیت ببێت بە خاوەن سکس پاک ، سکس پاک هی ئەو یاریزانانەیە کە باوەڕو متمانەیان بەخۆیانەو کاتێک بڕیار دەدەن ببنە خاوەن سکس پاک ئەوا ئارام دەگرن و ئەوەى دەیانەوێت جێبەجێى دەکەن ، بەڵام تەمەڵ و للاوازەکان ئەو کەسانەن کە زوو کۆڵ دەدەن و ناتوانن متمانە بۆخۆیان دروست بکەن کە دەتوانن ببن بە خاوەن جەستەیەکى بەهێز و پتەو بەڵکو دەبن بەخاوەن سکس خەبغەبە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP