زیاتر لە ٢٠ كاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی كوردستان هاتنەوە ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوەو داواش لەدەنگەرانیان دەكەن دەنگ بەلیستی ١٢٩ ی یەكێتی بدەن.
زیاتر لە ٢٠ كاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هاتنیان بۆ ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاندو ئاماژەیان بەوەكرد: "كاندیدەكانیان هی هەر چوار بازنەی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجەن و بەهۆی نایەكسانی و موزایەدەی سیاسییەوە لە هاوپەیمانی نیشتمانی كوردستان وازیانهێناوەو بڕیاریانداوە لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا درێژە بەخەباتی سیاسی خۆیان بدەبن".
هاوكات هەر لەكۆنگرەكەدا، داوایان لە دەنگدەرانیان كرد بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەنگ بە لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن.
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP