ئاشكرابوو به‌ره‌ی گه‌ل پاشکۆی پارتییە

کوردستان
18:50 - 2024-10-15


ژمارەیەکی زۆر لە کاندیدەکانی بەرەی گەل وازدەهێنن و لەزاری خۆیانەوە چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکەن کە بۆ هەڵمەت و بانگەشە "بەرەی گەل" یارمەتی دارایی و لۆجستی لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەردەگرن" بۆیە رەتیان کردۆتەوە لەو بەرەیە بەردەوام بن، سعود سابر محەمەد کە کاندیدی بەرەی گەل بووە لە بازنەی دهۆک و وازیهێناوە، دەڵێت: "لەم دواییەدا زانیمان هەرچی پۆستە و لافیتەی بەرەی گەل هەیە لەلایەن پارتییەوە بە بەرەی گەل دەدرا".

لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 8 کاندیدی بەرەی گەل لە دهۆک وازیان هێنا و پەیوەندییان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە و بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەکی زۆر لە کاندیدی دیکەی بەرەی گەل و هەندێک لایەنی دیکەو سەدان دەنگدەرییان وازدەهێنن و کار بۆ سەرخستنی لیستی 129ی یەکێتیی دەکەن، هەروەک 2 کاندیدی دیکەی هاوپەیمانی کوردستانیش لە بازنەی دهۆک و هەولێر وازیان هێناو پەیوەندییان بە یەکێتییەوە کردەوە.

سعود سابر محەمەد کە پێشتر کاندیدی بەرەی گەل بووە لە بازنەی دهۆک دەڵێت: "دوای ئەوەی زانیمان بەرەی گەل یارمەتی لە پارتیی وەردەگرێت وازمان هێنا و بەرەی گەل پاشکوی پارتییە " و دەڵێت: "ئەو هێزەی گۆرانکاریی پێدەکرێت تەنها یەکێتییە و داوا لە هەمووان دەکەین لیستی یەکێتی ژمارە 129 سەربخەن، چونکە گۆڕانکاریی سەرتاسەری پێدەکرێت و کۆتایی بە خۆسەپێنی دەهێنێت".

هەروەها مامۆستا هاشم ساڵح کە ژمارەی سێ بووە لە لیستی بەرەی گەل و دوای ئاشکرابوونی راستیەکان وازیهێناوە و پەیوەندی بە یەکێتییەوە کردوە و دەڵێت: "لیستی بەرەی گەل، لیستی دووەمی پارتییە و بۆیە رازی نەبووین درێژە بەمانەوە بدەین". وتییشی: "راستگۆیی لە وتار و پەیامەکانی سەرۆک بافڵ دا هەیە و متمانەمان پێیەتی کە گۆرانکاریی گەورەی پێدەکرێت و ئێمەش لە ناو ئەم هێزە سیاسییەی یەکێتییدا درێژە بەخەبات دەدەین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP