لە مەڕاسیمێكدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا قوتابخانەی بنەرەتی شەهید کەریم بازیانی دەكاتەوە

کوردستان
14:20 - 2024-10-16

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەشدارییکرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی شەهید کەریم بازیانی
ئەمڕۆ چوارشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەشدارییکرد لەرێوڕەسمی كردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی شەهید کەریم بازیانی ، لەو رێوڕەسمەدا کە مامۆستا عومەر محەممەد ئەمین  و مامۆستا بەناز رەمەزان ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە مامۆستا سالار کرد کە ئەرکی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکەی لەئەستۆ گرتووە و هاوکات ستایشی خەبات و قوربانیدانی شەهید کەریم بازیانی و بنەماڵە تکۆشەرەکەیانی کرد کە لە خەباتی رزگاریخوازنەی گەلی کوردستان و بەتایبەتی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا رۆڵی بەرچاو و جوامێرانەیان هەبووە.
جێی باسە قوتابخانەی شەهید کەریم بازیانی، پێشتر ناوی قوتابخانەی بنەڕەتی بازیان بووەو پاش نۆژەنکردنەوەی ناوەکەی گۆڕاوە بۆ قوتابخانەی شەهید کەریم بازیانی.

 

 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP