یۆنامی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی شەفاف بەڕێوەچوو

کوردستان
16:25 - 2024-10-23

نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق (یۆنامی) بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە كۆمسیۆن دەكات و دەڵێت، لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەكەدا سەركەوتنی بێهاوتای بەدەستهێناوە.

محەممەد حەسان نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق (یۆنامی) لەگەڵ حاكم عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای  هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆبووەوەو تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەیان پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بوو. 

لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەموو ئاستەنگییەكانی بەردەمی تێپەڕاندوو، بەشێوەیەكی شەفاف بەڕێوەچوو.

هەروەها یۆنامی پیرۆزبایی لە كۆمسیۆن كردووە كە لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكەدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و دەرئەنجامی بێهاوتای هەبووە، بەتایبەت بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ كە ئاسانكاری بۆ پڕۆسەكە كرد و بەهۆیەوە خێرا دەرئەنجامەكان راگەیەندران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP