بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاو کەوت

کوردستان
16:15 - 2024-10-23

بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی فەرەنسا لە نزیک کاڵاس روویداوەو تا ئێستا تەرمی دوو سەرنشینی بەلەمە دۆزراوەتەوە.

ئاشکراشیکرد، بەلەمەکە نزیکەی 50 کۆچبەری هەڵگرتووە و ژمارەیەکی زۆریان رزگارکراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP