کۆمسیۆن بۆ لایەنە سیاسییەکان: لە ماوەی 30 رۆژدا پۆستەرەکانی بانگەشە لێبکەنەوە

کوردستان
14:31 - 2024-10-23


لەبارەی پۆستەر و ریکلامەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، کۆمسیۆن هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکان دەدات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، راگەیاند، سەرجەم لایەنە سیاسی و هاوپەیمانی و کاندیدەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن ئاگاداردەکەینەوە کە پێویستە بەپێی یاسای هەڵمەتی بانگەشە لە ماوەی 30 رۆژدا سەرجەم ریکلام و فلێکسەکانیان لێبکەنەوە کە لە شەقامەکاندا هەڵیانواسیوە.
دەشڵێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا ئەو کارەیان نەکرد ئاگاداردەکرێنەوە و دوای ئەوەش ماوەی 10 رۆژ مۆڵەتیان پێدەدرێت ئەگەر هەر ئەنجامیان نەدا ئەوە شارەوانییەکان بەو کارە هەڵدەستن، بەڵام دەبێت لایەنە سیاسییەکان تێچووەکەی لەئەستۆ بگرن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP