ژمارەیەک هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان گەڕانەوە نێو ریزەکانی یەکێتی

کوردستان
15:14 - 2024-10-16

 رۆژی چوارشەممە 16_10_2024، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) لەبارەگای ئەنجومەن پێشوازیکرد لەژمارەیەک لە هەڵسوڕاو و کادرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری شارباژێڕ.

لەدیدارێکدا لێپرسراوی ئەنجومەن، بەگەرمیی بەخێرهاتنەوەی کردن و پێیڕاگەیاندن، ئێوە کۆمەڵێک خەباتگێڕن و فیداکاریی و قوربانیی زۆرتان داوەو خۆتان خاوەنی یەکێتین و حزب بەچاوی رێزو پێزانینەوە لە خەبات و ماندووبوونتان دەڕوانێت.

باسی لەوەشکرد کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جێگای هەموو تێکۆشەرانی کوردستانی تێدا دەبێتەوەو کار دەکات بۆ فەراهەمکردنی خواست و بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵک، هەربۆیەش پێویستە هەمووان تێبکۆشین بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی یەکێتی.

لەبەرانبەردا، هەڵسوڕاوانی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ بەرنامەو ئەجیندای نیشتمانی و نەتەوەییانەی یەکێتی دووپاتکردەوە و رایانگەیاند، لەئێستادا یەکێتی بووەتەوە بە تاکە ئومێدمان، هەر بۆیە شانازی بەیەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەکەین و هەموو توانایەکمان بۆ سەرخستنی بەرنامەکە دەخەنەگەڕ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP