دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سه‌ردانی مامۆستایه‌كی قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌كات

کوردستان
20:30 - 2024-10-16


دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، سه‌ردانی مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات. 

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئه‌م له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ سۆشیال میدیا ئه‌م وێنانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئەمڕۆ چوومە خزمەت مامۆستا كاكل محەمەد حەمەد، كە بەشێكی جوانی یادەوەری ژیانی منداڵی بەندەیە، لە قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی تیشكی لە گەڕەكی رووناكی هەولێر یەكەمین وانەكانی سۆزو وەفاو دڵسۆزی هەولێریانەی فێركردم."

  مامۆستایانمان لە هەموو قۆناغە سەختەكاندا دەستبەرداری رۆڵی مێژوویی خۆیان نەبوون، خۆمان بە قەرزاری هەموویان زانیوە، لە هەوڵدا دەبین بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP