سبەینێ هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ٢١٥ ھەزار و ٩٦٠ دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، بۆ دەنگدانی تایبەت ٢٥١ ھەزار و ٧٠٠ وەرەقەی دەنگدان ئامادەکراوە و دەنگدەرانی تایبەتیش لە ١٦٥ بنکە و لە ٧٤٩ وێستگە دەنگ دەدەن.
ئاماژە بەوەشکراوە: بنکە و وێستگەکانی دەنگدانیش لە سەعات ٧ی بەیانی تا سەعات ٦ی ئێوارە بەڕووی دەنگدەراندا کراوەدەبن و پڕۆسەکەش درێژناکرێتەوە، چونکە کردنەوەو داخستنی وێستگەکانی دەنگدان بەشێوەی ئەلکترۆنی دەبن.
ھەر بەپێی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن، دەنگدان تەنھا لەڕێی بەکارھێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدەرەوە دەبێت و رێگە بەبردنە ژوورەوەی مۆبایل و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان نادرێت، تەنھا لەو بنکانە نەبێت کە بۆ راگەیەندکاران دیاریکراوە.
بڕیارە رۆژی ٢٠ ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP