سەرۆکێکی نوێ بۆ دەستەی دەستپاکیی عیراق دەستنیشان کرا

کوردستان
21:30 - 2024-10-23

دوای بەخشینی حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە پۆستەکەی، محەمەد عەلی لامی کرایە سەرۆکی نوێی دەستەکە.

محەمەد شیاع سودانی، حەیدەر حەنونی کردە راوێژکاری پلە تایبەت لە وەزارەتی داد و ستایشی هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەماوەی سەرۆکایەتیی دەستەکە کرد.

هاوکات، محەمەد عەلی لامی، کە پێشکەوتووترین بەڕێوەبەری گشتی بووە لە دەستی دەستپاکی، کرایە سەرۆکی دەستەکە بەهۆی ئەوەی ئەزموونێکی فراوانی هەیە لەبارەی کارە یاسایی و کارگێڕییەکانەوە.

محەمەد عەلی لامی، لەدایکبووی ساڵی 1975ی بەغدادە، لە ساڵی 2012وە لە دەستەی دەستپاکی عێراق پۆستی بەڕێوەبەری گشتی وەرگرتووە، چەندین پۆستی وەرگرتووە لەماوەی ساڵانی خزمەتیدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP