فه‌همی بورهان: دژی سەرژمێری نین بەڵام جێ بەجێکردنی مادەی ١٤٠ گرنگتره‌

کوردستان
19:42 - 2024-10-23

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم  (فەهمی بورهان)سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا  لە گەڵ خاتوو ( بریجیت سفینسون ) لە ڕۆژنامەی ( فیلد )ی ئەڵمانی سەبارەت بە سەرژمێری گشتی لە عێراقدا.

سەرۆکی دەستە ئاماژەی بەوە کرد کەوا بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی٢٠٢٤ سەرژمێری گشتی لە عێراقدا بکرێ .

مەترسی هەیە لەسەر ناوچەکوردستانییەکان بەگشتی و کەرکوک بەتایبەتی ، بەهۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە  لە لایەن عەرەبی هاوردە لە دوای ساڵی ٢٠١٧ ، هەروەها نەگەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدیەکانی شەنگال بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان.

هەروەها  بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە دەبێ ئەم سەرژمێریکردنە بۆ مەبەستە سەرەکیەکەی خۆی  بکرێ کە ئەویش دیاریکردنی ڕێژەی دانیشتوان و خزمەتکردن بێ ....
چونکە  بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو  حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق سەرژمێری گشتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی بەکارهێنراوە، وە بەمەستی دەرکردن و بەعەرەبکردن و ڕاگواستی کورد بووە لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان.

لە کۆتایدا ئاماژەی  کرد بە ڕۆڵێ بەڕێز( مام جەلال) لە ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد بەتایبەتی و هەوڵەکانی بۆ عێراقێکی دیموکراتی و دەستوری لە ئیدارەی دەوڵەت ، بۆیە لە ئێستاشدا پێویستە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی هەر لەو چوارچێوە دەستوریەدا بێ و نیگەرانیەکانی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان لە بەرچاو بگرێت ، ئێمە دژی سەرژمێری نین و بە پێویستی ئەزانین ، بەڵام جێ بەجێکردنی مادەی ١٤٠ و ئاسای کردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان لەم قۆناغەدا گرنگترن لە ئەنجامدانی سەرژمێری .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP