حزبولڵای لوبنانی كوژرانی (هاشم سه‌فیه‌دین)ی له بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل پشتراستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری حزبولڵا له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا كوژراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا حزبولڵای لوبنانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" ماته‌مینی بۆ سه‌ركرده‌ی مه‌زن(هاشم سه‌فیه‌دین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری حزبولڵا راده‌گه‌یه‌نن، كه له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا كوژراوه"
باسی له‌وه‌شكردووه:" كه هاشم سه‌فیه‌دین جێی متمانه‌ی (حه‌سه‌ن نه‌سرولڵا) ئه‌مینداری گشتیی حزبولڵا بوو."
دوێنێ سێشه‌ممه سوپای ئیسرائیل كوشتنی (هاشم سه‌فیه‌دین)ی راگه‌یاند كه :"له بۆردومانێكدا له‌ناوچه‌ی مه‌ریجه‌ی زاحیه‌ی باشووری به‌یروت سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م به ئامانج كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP