بەغداد پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم دەنێرێت

کوردستان
21:44 - 2024-10-23

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەڵێندراوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد بڕە پارەیەكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم راگەیاند: كۆی گشتی پارەی گەنمی جووتیاران 561 ملیار دیناربووە و ئێستا نزیكەی 282 ملیار دینار ماوە كە حكومەتی عێراق بینێرێت و لە چەند رۆژی رابردوودا بڕی 45 ملیار دیناری دیکە نێردراوە و ئێستا سەرقاڵی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەین.

وتیشی: بەڵێندراوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد بڕە پارەیەكی بۆ پارەی گەنمی جووتیاران بنێرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP