میدیای یەکێتی: دەرکەوتنی کەمال کەرکوکی گوزارشتی خراپی دۆخی پارتییە

کوردستان
17:28 - 2024-10-17

سەرچاوەیەک لە میدیای یەکێتی وەڵامی کەمال کەرکوکی دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: "هەر كاتێك كەمال كەركوكی دەبێتە دەمراست و قسەكەری پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوكاتە دۆخی پارتی لە هەموو كاتێك خراپترە".
سەبارەت بە جنێوەكانی كەمال كەركوكی سەرچاوەیەك لە میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "ئەمە یەكەمجار نییە كەمال كەركوكی پەلاماری قاچی تێكۆشەرانی (ی.ن.ك) دەدات، لەگەڵ ئەوەی میدیای یەكێتی وەڵامی كەسانی ئاست نزمی وەكو ناوبراو ناداتەوە، بەڵام حەقیقەتێك هەیە هەر كاتێك كەمال كەركوكی دەبێتە دەمڕاست و قسەكەری پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوكاتە دۆخی پارتی لە هەموو كاتێك خراپترە".
سەرچاوەکە دەشڵێت "هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك باشترین بەڵگەیە، ئەمجارەش تەنها چەند رۆژێك ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، ئەوكاتە هاوشێوەی كەركوك ، كەمال كەركوكی  بەسەرشۆڕییەوە بۆ ماوەی نزیكەی ساڵێك خۆی دەشارێتەوە و پاشان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ستایلێكی نوێوە دەردەكەوت".




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP