د.نەرمین مەعروف: لەتەوتیندا 30 ڕۆژ جارێك مووچەخۆران بە كارت مووچەكانیان وەردەگرن

کوردستان
10:19 - 2024-10-17

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕایگەیاند، پرۆسەی تەوتین بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران پرۆسەیەكی جیهانییەو لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا جێبەجێ دەكرێت و لەڕێگەی تەوتینەوە مووچەخۆران 30 ڕۆژ جارێك مووچەكانیان لەڕیگەی كارتی بانكەوە وەردەگرن.
سەبارەت بە هۆكارەكانی دواكەوتنی تەوتین د. نەرمین مەعروف ڕایگەیاند، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی دواكەوتنی تەوتین هەژماری منە، كە حكومەتی هەرێم پێداگری لەسەر دەكات، چونكە هەژماری من لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ یەكناگرێتەوەو بەپێی بڕیارەكە دەبێت تەوتین لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت و هەروەها، هەژماری من بەپێی ناوەڕۆكەكەی سەركەوتوو پێشكەوتوو نییە و كاری تەوتین ناكات.
وتیشی، تەوتین دەبێت لەڕێگەی بانكی فیدراڵییەوە بكرێت، بەڵام هەژماری من لەڕێگەی بانكە ئەهلییەكانەوە مووچە دابەش دەكات.

 ڕوونیشی كردەوە، بابەتی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەستكەوتی فراكسیۆنی یەكێتییەو  داواكارییەكەی سەرۆك بافڵ لە هاووڵاتیان بۆ بەدەمەوەچوونی پرۆسەی تەوتین لەخزمەتی هاووڵاتیاندایە، چونكە مووچەخۆران لەڕیگەی تەوتینەوە جگە لە مووچەكانیان دەتوانن سوودمەند ببن لە زۆر ئۆفەری تری وەك قەرز و هەموو ئەو ئۆفەرانەی مووچەخۆرانی عیراق هەیانە و دووپاتیشیكردەوە، دژایەتیكردنی تەوتین لەلایەن هەندێ لایەنەوە بۆ بەرژەوەندی حزبی ئەو لایەنەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP