کۆمسیۆن نەوەی نوێ و پارتی سزا دەدات

کوردستان
21:29 - 2024-10-23

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كاندیدێكی پارتی و لیستی نەوەی نوێ سزادەدات، بۆ لێپرسینەوە لە كەناڵی NRT یش داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیری دەكات.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: كۆمسیۆن بڕیاریدا بەسزادانی لیستی نەوەی نوێ بە پێنج ملێون دینار بەهۆی سەرپێچیكردنی لەیاسای هەڵبژاردن و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، هاوكات داوایەكیش ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم دەكات بۆ لێپرسینەوە لە كەناڵی NRT لەبەر بەردەوامبوونی لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرپێچی سیستەمی كەناڵەكانی راگەیاندن لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

راشیگەیاند كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا بەسزادان بەبڕی یەك ملێون دینار بۆ هەریەك لە باخان ئازاد كاندیدی پارتی و رامی نوری سیاوەش كاندیدی كۆتای مەسیحی لەهەولێر، بەهۆی سەرپێچی كردنیان لەیاسای هەڵبژاردن و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئەوەشی روونکردەوە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، 11 سكاڵای بینیوە و بڕیاری لەسەر ئەم ژمارە سكاڵایە داوە و ئەوانەی دیكەی رەتكردووەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP