سودانی: هەژماری من تەوتین نییەو رەتیدەكەینەوە

کوردستان
15:05 - 2024-10-17


سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەیەكدا “هەژماری من” رەتدەكاتەوە و دەڵێت، تەوتین نییە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوێنێ سەردانێكی بۆ پارێزگای دیالە ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەكان لە یەكێك لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، دەربارەی تەوتینی مووچە وتوویەتی، “هەژماری من تەوتین نیە و رەتیدەکەینەوە”. ئەوەشی وتووە، “تەوتین لەڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە دەكرێت”.
هاوكات غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی-ش بڵاویكردەوە، سودانی لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتیكردووەتەوە كە “تەوتین لەڕێگەی (هەژماری من)ەوە ناكرێت”، بەڵكو لەڕێی بانكە رەسمییەكانی وەك رەشید و رافیدەینەوە دەكرێت.
لە 5ی ئەم مانگە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەمیانەی كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 129ی یەكێتی رایگەیاند، “(هەژماری من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، لەمەشدا دەیانەوێت پارە لە ئێوە بخۆن”.
وتیشی، “هەژماری من سوودی نییە و مەیكەن، بڕۆن تەوتین بكەن”.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP