شەهید "محەمەد ڕەشید ژاڵەیی" وەك گەنجێكی چاو نەترس ڕۆحی بەخشیە كوردستان

کوردستان
13:30 - 2024-10-18

شەهید "محەمەد ڕەشید ژاڵەیی"
وەك گەنجێكی ئازا و چاو نەترس ڕۆحی بەخشیە خاكی پیرۆزی كوردستان
بسم الله الرحمن الرحيم
((وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))
صدق الله العظيم
خەم و پەژارە هەمووانی داگرت، بە بیستنی هەواڵی ڕژانی خوێنی پیرۆزی شەهید"محەمەد ڕەشید ژاڵەیی" گەنجێكی دیكەی پارێزەری ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان و خاكی پیرۆزی كوردستان و كارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم.
شەوی رابردوو ڕێکەوتی ١٧ی١٠ی٢٠٢٤ بەداخەوە لە كاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەكدارانی داعش لە سنووری شارەدێی شوان لە نێوان گوندەكانی (تەپەكوڕە و عەلی موسا)، برا و هاوسەنگەرمان شەهید (محەمەد ڕەشید ژاڵەیی) كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم شەهید بوو، خوێنی گەشی پێشكەشی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان و خاكی كوردستان كرد.
بۆ ئەم كۆستە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی دایك و خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهید" محەمەد ڕەشید ژاڵەیی" و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین رۆحی كاكە "محەمەد" بە بەهەشت شاد بكات و سەبووری بە هەموو لایەكمان بدات.
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە شەهید بوونمان لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان و ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان بۆ ئێمە لە "هێزەكانی كۆماندۆ" و هەروەها براكانمان ڕێبازێكە هەموو شانازی پێوە دەكەین، پێكەوەین و دەست لەناو دەستین بۆ تۆڵە سەندنەوەی خوێنی شەهیدەكانمان، لە هەر كوێیەك تیرۆرستان و داگیركەران هەبن، كوڕانی ئێمە پێشەنگی فیداركارین.
ڕۆحی شەهیدانمان شاد و یاد و یادەوەرییەكانیان هەمیشە زیندوو...
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP