ھێزێکی ھاوبەشی ئەمریکا و عێراق لەکەرکوک گەورە تیرۆریستێکی داعشیان لەناوشوان لەناوبرد

کوردستان
12:08 - 2024-10-19

ھێزێکی ئەمنی ھاوبەشی ئەمریکا و عێراق لەسنوری کەرکوک سەرکردەیەکی باڵای گرووپی تیرۆیستی داعشیان کوشت.
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لەراگەیەندروێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی پشتبەستوو بە زانیاری ھەواڵگری ورد، ھێزێکی تایبەتی ئەمریکا و ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لەسنوری پارێزگای کەرکوک ئۆپراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامداوە و بەھۆیەوە گەورە تیرۆریستێکی گروپی تیرۆریستی داعشیان کوشتووە کە پۆستەکەی والی ویلایەتی کەرکوک بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەورە تیرۆریستە ناوی (عەلاوی ساڵح علێوی بیجاری) بووە بە ئەبو عیسا ناسراوە و پشتێنی بۆمبڕیژکراو و چەک و تەقەمەنی پێبووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP