رێکخەری تۆڕی شەمس: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت سەرکەوتوو بووە

کوردستان
12:33 - 2024-10-19

تۆڕی شەمس - هەڵبژاردنەکە
رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەپرۆسەی دەنگدانی تایبەت ئەوەی پێشبینی دەکرا ڕووینەداو پرۆسەکە سەرکەوتوو بوو.
هۆگر چەتۆ رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان وتیشی، لەرووی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنەوە پێشبینی ئەوە دەکرا کێشە بۆ بەشێکی زۆر لە دەنگدەران دروستـبێت، بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمـۆر لەلایەن ئامێرەکانەوە، بەڵام پرۆسەکە گرفتی بۆ دروستــنەبوو .
راشیگەیاند، بەهۆی توندییەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنیش پێشبینی دروستبوونی گرژی لەکاتی دەنگدان دەکرا، بەڵام بە پێچەوانەوە پرۆسەکە بە ئارامی بەڕێوەچوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ 18ـی تشرینی یەکەم، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان، لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، بە سەرکەوتوویی کاریانکردووە و بەتەواویی داتاکانیان بۆ ناوەندی گشتیی کۆمسیۆن لە بەغدا گواستووەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP