سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت،
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو
به‌ڕێوه‌چوو، رێژه‌ی به‌شداریكردن گه‌یشته لە 97% و ئه‌نجامه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی
مانگی ده‌ستكرده‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون بۆئه‌وه‌ی به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنیش
جیابكرێنه‌وه"..
نه‌به‌رد عومه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ڕووی هونه‌رییەوە هیچ كێشه‌یه‌کیان نه‌بووە، ده‌نگدانی
تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم زۆر سه‌ركه‌وتوو بووە.
وتیشی، "له‌هه‌ندێك شوێن سكاڵا تۆماركراوه به‌ڵام
تائێستا ژماره‌ی سكاڵاكان نه‌زانراون، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سندوقه‌كانی
سكاڵاكان ده‌كه‌ین".
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن "3750 چاودێری
سیاسی له هه‌مو بنكه‌كان ئاماده‌بون، 1927 چاودێری ناوخۆیی به‌شداربونە .
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی ده‌نگدانیش، "له دهۆك
رێژه‌کە لە 98%، لە هه‌ولێر 97% لە سلێمانی 97% لە هه‌ڵه‌بجه 96 و لەکه‌ركوكیش
56% .
به‌گشتی له‌كۆی 215 هه‌زار و 960 ده‌نگده‌ر 208 هه‌زار
و 521 ده‌نگده‌ر به‌شداریان كردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP