رێژەی بەشداریی لە ھەڵبژاردنی تایبەت بۆ پەرلەمانی
کوردستان بەراورد بە دوو خولی رابردوی ھەڵبژاردن لە بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە
بینیوە و زیاترین بەرزبونەوەی رێژەی بەشداریش لە پارێزگای دھۆک تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، لە دەنگدانی تایبەت
رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت ٩٧٪ بووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ ، رێژەی
دەنگدان ٢٣٪ بەرز بوەتەوە، لە کاتێکدا رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە ساڵی
٢٠١٨ ی پەرلەمانی کوردستان، ٩٢٪ بووە.
رێژەی بەشداریی لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و
سلێمانی ٩٧٪ بوە کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ ، رێژەکە لە سلێمانی ١٩٪ و لە ھەولێر ٢٢٪
بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە کۆی ٢١٥ ھەزار و ٩٦٠ ھەزار دەنگی تایبەت، ٢١٠
ھەزار و ٣٦٠ کەس دەنگیان داوە.
رێژەی بەشداریی لە پارێزگای دھۆک بەراورد بە ساڵی
٢٠٢١، بە رێژەی ٢٩٪ زیادیکردوە، لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە
ساڵی ٢٠١٨، لەسەدا ٩٣.٦ بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP